Mazın Asad
05 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2017
رەبات - AA
رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ داوای لە جەزائیر و مەغریب کرد کێشەی پەنابەرانی سووری لە نێوان سنوورەکانیان چارەسەر بکەن.
رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ راپۆرتێکی بڵاو کردەوە و تێدا ئاماژەی بەوە کراوە کە وڵاتی جەزائیر و مەغریب رێگەیان بە تێپەڕبوونی دوو گرووپی پەنابەرانی سووری بۆ وڵاتەکانیان نەداوە و ھاتووە "ئەو پەنابەرانە کە لە نێوانیاندا ئافرەت و منداڵ ھەیە، لە دۆخێکی نالەباردا لە ١٨ی نیسانی لە سنوور لە چاوەڕوانیدان".
لە راگەیەندراوەکەدا روونیشکراوەتەوە کە ژمارەی ئەو پەنابەرانە ٥٥ کەسە کە ٢٢یان منداڵ و ٢٠یان ئافرەتن و راشگەیەندراوە کە دوو ئافرەت دووگیانە و یەکێکیان لە ٢٣ی نیسان بە ناچاریی لە سنوور منداڵێکی لەدایکبووە.
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا بانگەوازی بۆ ئیدارەی جەزائیر و مەغریب کراوە کە دەستبەجێ پێداویستی پەنابەران دابین بکرێت و داواکارییەکانیان بە ھەند وەربگیرێت.
لە لایەکی دیکەوە بەرپرسی رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، سەرە لیا ویستۆن لە لێدوانێکدا رایگەیاند "حکوومەتی جەزائیر و مەغریب کە بەرپرسیارێتی لەبارەی پەنابەرەکان دەخەنە ئەستۆ یەکتر، پێویستە ھەردووکیان پێشوازی لە پەنابەرەکان بکەن. ئەو منداڵ و ئافرەت و پیاوانە کە لە سنووری ھەردوو وڵات دەمێننەوە، لە چۆڵایی دەخەون و تەنانەت ناتوانن داواکاریی پەنابەرێتی پێشکەش بکەن".