Ashoor Jokdar
08 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2022
بێشکیک - AA
لە چوارچێوەی هێزەکانی ئاشتی پارێز سەربە رێکخراوی پەیمانی ئاشتی کۆمەڵایەتیی، قرغیزستان ژمارەیەک سەرباز و ئۆتۆمبێلی سەربازیی رەوانەی کازاخستان کرد.
وەزارەتی بەرگریی قرغیزستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ١٥٠ سەرباز، هەشت زرێپۆش و ١١ ئۆتۆمبێلی سەربازیی لە بنکەی ئاسمانیی سەربازی رووسیاوە لە شاری قەند رەوانەی کازاخستان کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە ئەرکی هێزەکە پاراستنی دامەزراوە تایبەت و ستراتیجییەکانی وڵاتەکە دەبێت.
رێکخراوی پەیمانی ئاشتی کۆمەڵایەتیی لە ئایاری ١٩٩٢ دامەزراوە و هەریەک لە رووسیا، ئەرمینیا، رووسیا، کازاخستان، تاجیکستان و قرغیزستان لەخۆدەگرێت.
ئەمڕۆ هەینی، پەرلەمانی قرغیزستان یاداشتی رێگەپێدان بە ناردی سەربازی بۆ کازاخستان پەسەندکرد.
لە دووی کانوونی دووەمەوە لە خۆرئاوای کازاخستان بەھۆی زیادکردنی نرخی گازی شل (LPG) و خراپبوونی رەوشی ئابووریی، خۆپیشاندان دەستی پێ کرد و دواتر تەشەنەی کرد بۆ بەشەکانی دیکەی وڵات.
لە میانی خۆپیشاندانەکاندا، گرژی کەوتە نێوان ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران و پێکدادان روویدا.
سەرکۆماری کازاخستان، قاسم جۆمەرت تۆکاییڤ دەستلەکارکێشانەوەی حکوومەتی پەسەند کرد کە بەرپرسیارکرا لە دەست پێ کردنی خۆپیشاندانەکان.
لە ئاکامی تەشەنەسەندنی خۆپیشاندانەکە لە نوورسوڵتان، شاری ئالمات و پارێزگای مانگیستا، باری نائاسایی راگەیەندرا کە لەسەرانسەری وڵاتەکە پەیڕەو دەکرێت.