Muhammet Kurşun,Mohammed Baqi Hussein
12 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2019
تاران - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، كاردانه‌وه‌ی دژی ئه‌و لووتكه‌یه نیشاندا كه بڕیاره له وارشۆ به‌ڕێوه‌بچێت دژی ئێران و گوتی، "پۆڵۆنیا ناتوانێت ئه‌و له‌كه‌ی شه‌رمه‌زارییه پاك بكاته‌وه كه له‌نێوچاوانی دراوه".
لهڕوونكردنهوهیهكیدا كه له‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه، زه‌ریف كاردانه‌وه‌ی توندی دژی ئه‌و لووتكه‌یه نیشانداوه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاندووه.
زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا ئێران پۆڵۆنییهكانی رزگاركردووه، به‌ڵام ئێستا پۆڵۆنیا میوانداریی سێركێكی نائومێدكه‌ر ده‌كات و نووسیویه‌تی، "پۆڵۆنیا ناتوانێت ئه‌و له‌كه‌ی شه‌رمه‌زارییه پاك بكاته‌وه كه له‌نێوچاوانی دراوه".
ناوبراو به پۆڵۆنیا و به‌شداربووانی لووتكه‌كه ده‌ڵێت، لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی ئه‌م "دوایین نمایشه‌ی ئه‌مریكا"، به شه‌رمه‌زارییه‌وه یاددهكرێنهوه و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئێران له‌هه‌موو كاتێكی به‌هێزتره.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاندبوو، لوتكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا له پۆڵۆنیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.