HT,Murat Karadağ,Hemın Othman Mohammed
08 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2017
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئێران، محه‌مه‌د باقری كاردانه‌وه‌ی نیشاندا به‌رامبه‌ر گوته‌ی سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی، حه‌سه‌ن روحانی کە له دانیشتنێكی كراوه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تدا گوتبووی: "به مه‌به‌ستی تێكدانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی، له‌سه‌ر مووشه‌كه‌كان دروشم ده‌نووسن و له پێكهاته نهێنییه‌كانی ژێر زه‌ویدا نیشانی ده‌ده‌ن".
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی میزان كه سه‌ربه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێرانه، محەمەد باقری كاردانه‌وه‌ی نیشانداوه به‌رامبه‌ر گوته‌كانی سه‌ركۆماری ئێران، حەسەن روحانی و، گوتوویه‌تی: "مایه‌ی قبووڵكردن نییه به‌رپرسێك مووشه‌كه‌كان كه نیشانده‌ری هێزی گه‌لن ببه‌ستێته‌وه به بابه‌تێكی بچووكی وه‌ك رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی".
محەمەد باقری ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌دا هیچ باس له بابه‌تی مووشه‌ك نه‌كراوه، به‌ڵكو له كاتی رێككه‌وتننامه‌كه‌دا لایه‌نه‌كان ده‌یانجار جه‌ختیان له‌سه‌ر مافی به‌رگری وڵاتان كردووه‌ته‌وه.