Emre Gürkan Abay
03 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2021
مۆسكۆ - AA
سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی نارشكین و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا، ویلیا‌م بورنس له مۆسكۆ كۆبوونه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریی ده‌ره‌وه‌ی رووسیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه نارشكین و بورنس له مۆسكۆ كۆبوونه‌تەوه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش كراوه لایه‌نه‌كان راوێژیان كردووه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا-ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریی نێوده‌وڵه‌تییدا.