Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
13 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2016
عه‌نتاب/حه‌له‌ب - AA
- به‌هۆی كۆچی زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆ شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس دوای رزگاركردنی له‌ده‌ستی داعش، كێشه‌ی نیشته‌جێبوون سه‌ریهه‌ڵداوه و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه، كه‌مپێكی دوو هه‌زار كه‌سی له‌و شارۆچكه‌یه دروست ده‌كرێت.
-به‌رپرسی شاره‌وانیی شاری عه‌نتاب له جه‌رابلوس، عه‌بدلڕه‌حمان كۆجا ئاسڵان: "ستافێكی 100 كه‌سی و 16 شۆفڵ و ئۆتۆمبێلی كار به‌رده‌وامن له پاككردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه. نزیكه‌ی 800 بارهه‌ڵگر خۆڵ و خاشاكمان فڕێداوه. ئاوی پاكمان دابینكردووه. ئاوی جه‌رابلوس سه‌دا سه‌د پاكه، هێچ كێشه‌یه‌كی نییه. گه‌ڕه‌كه‌كانی عه‌نتاب چۆن پاكده‌كرێنه‌وه، گه‌ڕه‌كه‌كانی ئێره‌ش به‌هه‌مان شێوه".
ۆ
به‌هۆی كۆچی زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆ شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس دوای رزگاركردنی له‌ده‌ستی داعش، كێشه‌ی نیشته‌جێبوون سه‌ریهه‌ڵداوه و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه، كه‌مپێكی دوو هه‌زار كه‌سی له‌و شارۆچكه‌یه دروست ده‌كرێت.
ژماره‌ی دانیشتوانی جه‌رابلوس رۆژبه رۆژ له‌هه‌ڵكشاندایه.
دانیشتوانی شارۆچكه‌كه به‌رله شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، 23 هه‌زار كه‌س ده‌بوو. به‌ڵام ئێستا و دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س.
له‌ئێستاشدا كێشه‌ی نیشته‌جێبوون یه‌كێكه له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی شارۆچكه‌كه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ده‌درێت.
ده‌زگای ئافادی توركیا هه‌وڵیدا بۆ دروستكردنی كه‌مپێك له‌ناو یاریگای تۆپی پێی شارۆچكه‌كه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا شاره‌وانیی شاری عه‌نتاب باشووری تورکیا ده‌ستی به كاره‌كانی ژێرخانی كه‌مپه‌كه‌ی كرد.
سه‌ره‌تا بڕیاره 100 خێمه هه‌ڵبدرێت و كێشه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه چاره‌سه‌ر بكرێت كه له كه‌لاوه‌كانی شارۆچكه‌كه نیشته‌جێبوون.
به‌رپرسی شاره‌وانیی عه‌نتاب له جه‌رابلوس عه‌بدلڕه‌حمان كۆجا ئاسڵان له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی رایگه‌یاند، دوای ده‌ستپیكردنی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات، به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی شاره‌وانیی عه‌نتاب، فاتما شاهین ده‌ستیان به كاره‌كانیان كردووه له شارۆچكه‌كه كه رووبه‌ڕووی كێشه‌ی زۆر بووه‌ته‌وه.
كۆجا ئاسڵان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه شارۆچه‌كه چه‌ند ساڵێكه پاكنه‌كراوه‌ته‌وه.
كۆجا ئاسڵان گوتی: "ستافێكی 100 كه‌سی و 16 شۆفڵ و ئۆتۆمبێلی كار به‌رده‌وامن له پاككردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه. نزیكه‌ی 800 بارهه‌ڵگر خۆڵ و خاشاكمان فڕێداوه. ئاوی پاكمان دابینكردووه. ئاوی جه‌رابلوس سه‌دا سه‌د پاكه، هێچ كێشه‌یه‌كی نییه. گه‌ڕه‌كه‌كانی عه‌نتاب چۆن پاكده‌كرێنه‌وه، گه‌ڕه‌كه‌كانی ئێره‌ش به‌هه‌مان شێوه".
ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه ئاسایشی شارۆچكه‌كه وایكردووه خه‌ڵكێكی زۆر رووی تێ بكات و به ته‌واوكردنی كه‌مپه‌كه، كێشه‌ی نیشته‌جێبوون چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
- "كه‌مپه‌كه بۆ ئێستا دوو هه‌زار كه‌سی ده‌بێت"
كۆجائاسڵان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كه‌مپه‌كه له یاریگایه‌كی كۆندا دروست ده‌كرێت كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه دیاری كراوه و، گوتی: "یاریگاكه‌مان به شۆفڵ رێك كردووه‌ته‌وه. له‌وێدا 200 چادری گه‌روه داده‌نریت. دیاره که زستانمان له پێشه. بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت ده‌ستكرا به‌و كاره و ده‌ستمان كرد به دروست كردنی كه‌مپه‌كه. له داهاتوودا ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی جوانتر دروست ده‌كات. چونكه ئه‌وانه‌ی له ده‌ست سته‌می داعش و په‌یه‌ده هه‌ڵدێن، په‌نا بۆ ئێره ده‌هێنن له‌به‌رئه‌وه‌ی ئارامه. ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێداویستییه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین. لێره‌دا هیچ كێشه‌یه‌ك نییه، پشتیوان به‌خوا له داهاتوودا رۆژانی خۆش ده‌بینین. توانای كه‌مپه‌كه به‌گوێره‌ی پێویستی ده‌بێت. ئه‌مه ده‌بێته كه‌مپێك كه هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك كاره‌با، ئاو و ئاوه‌ڕۆی تێدایه و خه‌ڵكه‌كه ده‌توانن به خۆشی تێیدا بژین. له ئێستادا پلانمان ئه‌وه‌یه كه‌مپه‌كه دوو هه‌زار كه‌س له خۆبگرێت".
- "شارۆچكه‌كه له چاو پێشووتریدا قه‌ره‌باڵغتره"
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی جه‌رابلوس، محه‌مه‌د حه‌به‌ش باسی له‌وه كرد كه به پشتیوانی توركیا به خۆشگوزه‌رانی گه‌یشتوون و، رۆژ له دوای رۆژ هه‌لومه‌رجی ژیان له شارۆچكه‌كه باشتر ده‌بێت.
حه‌به‌ش باسی له‌وه‌یش كرد كه شارۆچكه‌كه له چاو پێشووتریدا قه‌ره‌باڵغتره و، گوتی: "كاتێ جه‌رابلوس ئازادكرا، ژیان تیایدا ئاسایی بوویه‌وه و، كاره‌با و ئاوی بۆ گه‌ڕایه‌وه، برایانمان له ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ر به لێشاو روویان لێره كرد. ته‌نانه‌ت ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له دێرازۆر، حه‌له‌ب و ناوچه جیاوازه‌كانی دیكه دووچاری كێشه ده‌بوون ده‌هاتن بۆ ئێره".
حه‌به‌ش ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌هۆی لێشاوی كۆچی زۆره‌وه كێشه‌ی نیشته‌جێبوون سه‌ری هه‌ڵداوه و، گوتی: "له‌به‌رئه‌وه به پاڵپشتی حكوومه‌تی توركیا ده‌ستمان كرد به دروستكردنی كه‌مپ. له‌و كه‌مپه‌دا هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك هه‌یه به گۆڕه‌پانی یاری منداڵانیش. پشتیوان به‌خوا له كاتێكی نزیكدا كه‌مپه‌كه ته‌واو ده‌بێت".