Ramal Mahmood
13 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
گوتەبێژی کۆمپانیای نیشتیمانیی گازی سرووشتیی ئێران مەجید بوجارزادە:
- "بەشی ئەندازیارییمان بەردەوامە لەکاروچالاکییەکیانی لەبواری ژێرخاندا، لەو بارەیەوە هەنگاوی پێویست دەنێین. زیادکردنی بڕی گازەکەش بە گوێرەی خواستی تورکیا دادەڕێژینەوە. ئەگەر داواکارییەک هەبێت ئێمە ئامادەین. تورکیا پێویستی بە وزەیە و ئێمەش گازی سرووشتیی ئێجگار زۆرمان هەیە".
گوتەبێژی کۆمپانیای نیشتیمانیی گازی سرووشتیی ئێران مەجید بوجارزادە، ئاماژەی بەوەدا پەیوەندیی دۆستانەی تورکیا و ئێران بەردەوام دەبێت و گوتی: "بەشی ئەندازیارییمان بەردەوامە لەکاروچالاکییەکیانی لەبواری ژێرخاندا، لەو بارەیەوە هەنگاوی پێویست دەنێین. زیادکردنی بڕی گازەکەش بە گوێرەی خواستی تورکیا دادەڕێژینەوە. ئەگەر داواکارییەک هەبێت ئێمە ئامادەین. تورکیا پێویستی بە وزەیە و ئێمەش گازی سرووشتیی ئێجگار زۆرمان هەیە".
مەجید بوجارزادە لە کۆنگرەی ٢٣هەمینی وزەی جیهانی لەبارەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئێران بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.
بوجارزادە وەبیریهێنایەوە کە بەرلە هەڵگرتنی گەمارۆ نێودەڵەوتییەکان لەسەر ئێران، تورکیا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئێران هەبووە و رایگەیاند: "چاوەڕێدەکەین لەدوای هەڵگرتنی گەمارۆکان، پەیوەندییەکانمان بەرەو ئاستی باشتریش بڕۆن. ئێران ژمارەیەکی زۆر بیری گازی سرووشتیی هەیە. ئێستا رۆژانە ٣٠ ملیۆن مەتر سێجا دەنێرینە تورکیا. پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیادا لەئاستی دۆستایەتی و برایانەدان. حکوومەتی ئێران بڕیاریداوە هەناردەی گازی سرووشتیی بۆ تورکیا زیادبکات".
گوتەبێژی کۆمپانیای نیشتیمانیی گازی سرووشتیی ئێران جەختی لەوەکردەوە ئامانجیان ئەوەیە لەماوەیەکی کەمدا ناردنی هەناردەی گازی سرووشتیی بۆ تورکیا زیاد بکەن و گوتی: "بەشی ئەندازیارییمان بەردەوامە لەکاروچالاکییەکیانی لەبواری ژێرخاندا، لەو بارەیەوە هەنگاوی پێویست دەنێین. زیادکردنی بڕی گازەکەش بە گوێرەی خواستی تورکیا دادەڕێژینەوە. ئەگەر داواکارییەک هەبێت ئێمە ئامادەین. تورکیا پێویستی بە وزەیە و ئێمەش گازی سرووشتیی ئێجگار زۆرمان هەیە".
- گازی سرووشتیی شل
مەجید بوجارزادە ئاماژەی بەوەدا کە بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ بەرهەمهێنان و فرۆشتنی گازی سرووشتیی شل و گوتی: "تورکیا دەتوانێت وەبەرهێنان بکات لە سیستمی گازی سرووشتیی نموونەیی کە لەئێران دامانناوە. لەوبارەیەوە ئامادەین هەلی باش بۆ تورکیا بڕەخسێنین".
بوجارزادە باسی لەگرنگیی پێگەی جوگرافی تورکیا کرد و گوتی: "ئەو وڵاتە دەتوانێت گازی سرووشتیی ئێران بگوازێتەوە بۆ ئەورووپا. هەروەها دەشتوانێت ئەو گازەی لە رووسیاوە دەیهێنێت لە رێگەی یۆنانەوە رەوانەی ئەورووپای بکات. ئەوە هەلێکی باشە بۆ بەدەستهێنانی قازانجێکی ئێجگار زۆر. هەروەها تورکیا ئایندەیەکی باش چاوەڕێیەتی بۆ بەدەستهێنانی گاز لە ئەورووپا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست. یەکێک لەو بژاردانەی تاوتوێمان کردووە ناردنی گازی ئێرانە لەلایەن تورکیاوە بۆ ئەورووپا".