Mustafa Melih Ahıshalı,Hemın Othman Mohammed
13 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
له پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیرە ئەحمەد باشووری خۆرئاوای ئێران، سێ كه‌س به‌تاوانی بڕینی دوكانی ئاڵتون له‌سێداره دران.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئێران IRNA، سه‌رۆكی داواكاری گشتیی کۆھگیلوویە و بۆیرە ئەحمەد، غولام رەزا مزارعی رایگه‌یاند: "سێ كه‌س كه به هۆی كوشتنی زه‌ڕه‌نگه‌رێك له شاری یاسوج سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركرابوو، سزاكه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا".
غولام رەزا مزارعی باسی له‌وه كرد كه ئه‌و كه‌سانه ئه‌ندامانی تۆڕێکی دزین كه له پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیرە ئەحمەد و فارس دزی ده‌كه‌ن.