Ramal Abdullah Mahmood,Yusuf Aydın Deniz
07 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2018
AA تاران – AA
له میانی راگەیاندنی راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی لووتكه‌ی سێقۆڵی توركیا-ئێران-رووسیا، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگه‌یاند: "له‌سه‌ر داواكاری سهركۆمار ئه‌ردۆغان داوامان له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد چه‌كه‌كانیان دابنێن".
پوتین له كاتی كردنه‌وه‌ی لووتكه‌ی سێقۆڵی له تاران له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێكدا له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ئیدلبه‌وه دوا.
پوتین داكۆكی له‌وه كرد كه "تیرۆریستان" له ئیدلب به چه‌كی كیمیاییشهوه خۆیان ئاماده‌كردووه بۆ جۆره‌ها كاری دیكه و گوتی: "جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه هاوبه‌شه‌كانمان به سه‌ركه‌وتووانه توانیوویه‌تی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیی به‌ره‌وپێش ببات. به‌تایبه‌تی كه ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێت سوورییه‌كان بتوانن بڕیار له چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌یان بده‌ن".
پوتین به‌بیری هێنایه‌وه له میانی بڕیاره‌كانی سۆچی له مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو كه له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌چوو بڕیاردرا به دامه‌زراندنی لیژنه‌ی نووسینەوه‌ی ده‌ستوور و گوتی: "بۆ ئاساییكردنه‌وه(ی ره‌وشه‌كه) پێویسته ره‌وشی مرۆیی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی باش بكرێت".
پوتین ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وڵاته‌كه‌ی له‌مڕووه‌وه ده‌ستپێشخه‌ری كردووه و بنكه‌ی كاتی بۆ په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان له دیمه‌شق، ئوردن و لوبنان كردووەته‌وه.
سه‌رۆكی رووسیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كرد كه له ماوه‌ی ئه‌م مانگ و لە ١٥ رۆژی دواییدا ١٥ هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه سووریا.
پوتین جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌رده‌وامیدان به كاره‌كان له‌باره‌ی هاوكاری مرۆیی بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و ژێرخانی ئه‌و وڵاته پێویسته. وه‌ك سێ وڵاتی دڵنیاییدهریش سه‌ركه‌وتنی گرنگیان به‌ده‌ست هێناون.
له میانی راگەیاندنی راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی لووتكه‌ی سێقۆڵی توركیا-ئێران-رووسیا، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین گوتی: "له‌سه‌ر داواكاری سهركۆمار ئه‌ردۆغان داوامان له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد چه‌كه‌كانیان دابنێن".