Tuba Şahin
17 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
٢٨-٣٠ی تهمووز لووتكه‌ی "١٢ه‌مینی كازاند سومیت ٢٠٢١" له كۆماری ته‌ته‌رستان'ی سه‌ر به رووسیا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاژانسی ئانادۆڵو "هاوبه‌شی په‌یوه‌ندیی جیهانی" لووتكه‌كه ده‌بێت، كه دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، نوێنه‌رانی دامه‌زراوه گشتی و ئابوورییه‌كان، به‌رپرسان له باڵیۆزخانه‌كان، سیاسه‌تمه‌داران و خاوهنكاران به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن.
له میانی لووتكه‌كه‌دا ده‌رفه‌تی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێشخستنی دامه‌زراوه ئابوورییه ئیسلامییه‌كان له رووسیا و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه كولتووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌كنیكی، ئابووری و بازرگانییه‌كان ده‌ڕه‌خسێت له‌نێوان رووسیا و وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی.
له میانی لووتكه‌كه‌دا تاوتوێی بابه‌ته‌كانی وه‌ك هاوپشكی ئابووری، پیشه‌سازی حه‌ڵاڵ، دیپلۆماسییه‌تی گه‌نجان، پزیشكی، وه‌رزش، پیشه‌سازی داهێنه‌رانه، پێشخستنی هه‌نارده‌كردن و كار و وه‌به‌رهێنان ده‌كرێت.
سه‌رۆكی ئاژانسی وه‌به‌رهێنه‌رانی ته‌ته‌رستان، تالییا مینوللینا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كاریگه‌ربوون له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلامی له روانگه‌ی رووسیاوه هیوابه‌خشه.