Şeyma Uzundere
17 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، ١٩٠ ملیۆن کەسی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی "Worldometer" كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاوی کردەوە کە تا ئێستا، ١٩٠ ملیۆن و ٤١٦ هه‌زار و ٧٥٢ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا به جۆرێك تا ئێستا، ٣٤ ملیۆن و ٩٢٩ هه‌زار و ٨٥٦ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه.
به دوای ئه‌مریكاشدا به تۆماركردنی ٣١ ملیۆن و ٦٤ هه‌زار و ٩٠٨ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه هیندستان له ریزبەندی دووه‌م و به تۆماركردنی ١٩ ملیۆن و ٣٠٨ هه‌زار و ١٠٩ حاڵه‌تیش به‌ڕازیل له ریزبەندی سێیه‌مدا دێت.
له توركیا پێنج ملیۆن و ٥١٤ هه‌زار و ٣٧٣ حاڵه‌ت تۆماركراوه.
تا ئێستا چوار ملیۆن و ٩٤ هه‌زار و ٣٢١ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٧٣ ملیۆن و ٥٨١ هه‌زار و ١٠٣ تووشبوو له سه‌رتاسه‌ری جیهان چاك بوونه‌ته‌وه.