Muhammed Bilal Kenasari,Muhammet Ali Kemal
04 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا "بێ بیرکردنەوە" هێرش نەکاتە سەر ئیدلب و رایگەیاند "رووسەکان و ئێرانییەکان رەنگە لە رێگەی بەشدارییکردن لە تراجیدیایەکی گریمانەکراوی لەوجۆرە، هەڵەیەکی گەورەی مرۆیی ئەنجامبدەن". دۆناڵد ترەمپ لە رێگەی تویتێکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، روونکردنەوەی سەبارەت بە دۆخی سووریا دا.
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە "پێویستە سەرۆکی سووریا، بەشار ئەسەد بێ بیرکردنەوە هێرش نەکاتە سەر ئیدلب. رووسەکان و ئێرانییەکان لە رێگەی بەشدارییکردن لە تراجیدیایەکی گریمانەکراوی لەوجۆرە، هەڵەیەکی گەورەی مرۆیی ئەنجامدەدەن. رەنگە سەدان هەزار مرۆڤ گیان لەدەست بدات. رێگە مەدەن شتێکی وا رووبدات".
لە سووریا دوایین قەڵای هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن کە ئیدلبە، چوار ملیۆن هاووڵاتیی مەدەنی تیادا دەژی و نیگەرانن لە هێرشی رژێمی بەشار ئەسەد و پشتیوانانی بۆ سەر شارەکەیان. هەر پێکدادانێک لە ئیدلب کە خاوەنی پێگەیەکی ستراتیجییە، رەنگە ببێتە هۆی دەستپێکردنی شەپۆلێکی بەرفراوانی کۆچ بەرەو تورکیا و ئەورووپا.