Sarp Özer,Cüneyt Karadağ
20 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2022
مونیخ – AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له‌باره‌ی ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی داون، رایگه‌یاند "هه‌موومان كۆك بووین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و چی زووه رزگاربوون له‌وه".
خولوسی ئاكار دوای به‌شداریكردن له كۆنفرانسی ئاسایشی مونیخ، بۆ میدیاكاران دوا.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا له وه‌ڵامی میدیاكارێكدا كه پرسی "له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن؛ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كورستان، مه‌سرور بارزانی ئه‌نجامتان دان ئایا له گۆڕه‌پانه‌كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌بینین؟"، گوتی: "بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوور، وڵات و گه‌له‌كه‌مان تا له چالاكی خستنی دواهه‌مین تیرۆریست به‌رده‌وام ده‌بین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان. با كه‌س گومانی له‌وه نه‌بێت. ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی ئێمه له‌وێ بێڕێزی نییه به كه‌س. به پێچه‌وانه‌وه ده‌مانه‌وێت هاوكاری ئه‌وێ بكه‌ین. هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیرۆر له‌وێ رابماڵین كه بووه‌ته هۆی تێكدانی سیسته‌م، ئارامی و ئاشتی. بۆیه له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن؛ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كورستان، مه‌سرور بارزانی ئه‌نجاممان دان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بووین".
