Ramal Mahmood
26 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2016
کۆمۆتینی - AA
سەرۆکوەزیرانی یۆنان، ئەلێکسیس چیپراس: "گرنگە پەیوەندییەکان و هەماهەنگی نێوان ئەورووپا و تورکیا بەردەوام بێت. بەتایبەتی لەو رەوشە سەختەدا کە بەباوەڕەوە سەقامگیری خۆمان دەستەبەر دەکەین. هەرچەند لێکتێگەیشتن لە نێوان یەکێتیی ئەورووپا و تورکیا سەختیش بێت دەبێت بەبێ کەموکوڕی بهێنرێتە دی و دەبێت چارەسەرێک بدۆزرێتەوە لە پێناو بەردەوامیدان بە پەیوەندییە گرنگەکانی یەکێتیی ئەورووپا و تورکیا بۆ داهاتوو".
سەرۆکوەزیرانی یۆنان ئەلێکسیس چیپراس، رایگەیاند: "گرنگە پەیوەندییەکان و هەماهەنگی نێوان ئەورووپا و تورکیا بەردەوام بێت. بەتایبەتی لەو رەوشە سەختەدا کە بەباوەڕەوە سەقامگیری خۆمان دەستەبەر دەکەین. هەرچەند لێکتێگەیشتن لە نێوان یەکێتیی ئەورووپا و تورکیا سەختیش بێت دەبێت بەبێ کەموکوڕی بهێنرێتە دی و دەبێت چارەسەرێک بدۆزرێتەوە لە پێناو بەردەمیدان بە پەیوەندییە گرنگەکانی یەکێتیی ئەورووپا و تورکیا بۆ داهاتوو. یۆنان لە دۆخی زۆر دژواردا هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ تورکیا کردووە. لەمیانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان زۆر کێشەی وەک پرسی پەنابەرانیان چارەسەر کردووە".
چیپراس لەمیانی سەردانێکیدا بۆ رۆژئاوای تراکیا، لە کۆمۆتینی لێدوانێکی دا و پرسی پەنابەرانی لە ئەورووپا، پەیوەندییەکانی تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا و تورکیا و یۆنانی هێنایە بەرباس.
چیپراس لەبارەی پرسی پەنابەرانەوە گوتی: "شەپۆلی گەورەی پەنابەران بەرەو ئەورووپا و هەڕەشەکانی تیرۆر لەسەر ئەورووپا بووەتە هۆی ئەوەی وڵاتانی ئەورووپی ئەگەر نەتەوەییش نەبن هەڵوێستی موحافەزەکارانە دەرببڕن. ئەمەش رێگای خۆشکردووە بۆ ئەوەی بەمەبەستی رێگەگرتن لە هاتنی پەنابەران پەنا ببرێتە بەر تەلبەندکردنی سنوورەکان. ئەگەر ئەورووپا لەبەرامبەر هێزە راستە توندڕەوەکان چۆکدابدات داهاتوویەکی گەش چاوەڕێی ئەم کیشوەرە ناکات. تاکە رێگای بەردەمی ئەورووپا دیموکراسییە کە بەها باڵاکان دەپارێزێت".
سەرۆکوەزیرانی یۆنان چیپراس باسی لە پەیوەندییەکانی تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا، یۆنان و تورکیاشی کرد و گوتی: "گرنگە پەیوەندییەکان و هەماهەنگی نێوان ئەورووپا و تورکیا بەردەوام بێت. بەتایبەتی لەو رەوشە سەختەدا کە بەباوەڕەوە سەقامگیری خۆمان دەستەبەر دەکەین. هەرچەند لێکتێگەیشتن لە نێوان یەکێتیی ئەورووپا و تورکیا سەختیش بێت دەبێت بەبێ کەموکوڕی بهێنرێتە دی و دەبێت چارەسەرێک بدۆزرێتەوە لە پێناو بەردەمیدان بە پەیوەندییە گرنگەکانی یەکێتیی ئەورووپا و تورکیا بۆ داهاتوو".
ھەروەھا گوتیشی: "یۆنان لە دۆخی زۆر دژواردا هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ تورکیا کردووە. لەمیانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان زۆر کێشەی وەک پرسی پەنابەرانیان چارەسەر کردووە. من یەکەم سەرۆکوەزیرانی یۆنانم کە لە ماوەیەکی کەمدا زۆرترین سەردانم بۆ تورکیا ئەنجام داوە. لەماوەی ساڵێکدا سێ جار سەردانی وڵاتی دراوسێم کردووە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکوەزیران و سەرۆکی تورکیا (سەرکۆماری تورکیا). پابەندین بە پرەنسیپەکانمان بەڵام لەبابەتی گفتوگۆدا پێداگیربووین و چارەسەرمان دۆزیەوە. دەمەوێت جارێکی دیکە جەخت لەسەر ئەوە بکەمەوە کە یۆنان ئامادەیە بەردەوام بێت لە گفتوگۆ وهەماهەنگیی کردن لەگەڵ تورکیا لە پێناو بەرژەوەندییەکانی هەردوولا".