Ramal Abdullah Mahmood
01 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2018
بڕۆكسڵ - AA
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی رایگه‌یاند سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو له لێدوانه‌كانیدا داكۆكی له‌وه نه‌كردووه كه "ئێران پابه‌ند نه‌بووه به رێككه‌وتننامه ناوهكییهكهوه".
مۆگێرینی له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی له هه‌واڵگری ئیسرائیله‌وه له‌باره‌ی "هه‌وڵی ئێران بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی" به ناتانیاهو گه‌یشتوون، روونکردنەوەی داوە.
مۆگێرینی ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه "به‌پێی هه‌واڵه سه‌ره‌تاییه‌كان ناتانیاهو داكۆكی له‌وه ناكات "ئێران پابه‌ند نه‌بووبێ به رێككه‌وتننامه ناوه‌كییه‌كه" هه‌روه‌ها به پێویستی زانیووه ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ناتانیاهو خستوونیه‌ته روو به وردی به‌دواداچوونیان بۆ بكرێت.
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تاكه لایه‌نێك ده‌سه‌ڵاتی پشكنین و چاودێری هه‌بێت به‌سه‌ر پڕۆگرامی چه‌كی ناوه‌كی ئێران به پێی رێككه‌وتننامه‌كه ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمییه و تاكو ئێستا ١٠ راپۆرتی بڵاوكردووەته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئێران به ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ڵستاوه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ١٢ی ئەم مانگە سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی ئێرانەوە بدات.