Haydar Şahin
29 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2023
گوڵستان - AA
لە ئێران کە ئەمڕۆ یەکەمین رۆژی جەژنی قوربانە، دەیان هەزار موسڵمان نوێژی جەژنیان لە مزگەوت و گۆڕەپانەکاندا ئەنجام دا.
لە شاری گۆمبەزی قەوس سەر بە پارێزگای گوڵستان کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی تورکمانی سوننە مەزهەبن، موسڵمانان لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیاندا بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن روویان لە حوسەینییەکان کرد.
ئەوانەی لەو گۆڕەپانەدا کە رووبەرەکەی هێندەی چەندین یاریگای تۆپی پێ دەبوو جێگەیان نەبووەوە، بەرماڵەکانیان لەسەر شۆستەکان راخست و نوێژی جەژنیان کرد
عەبدولکەریم ئاهوند جاڤەر کە پێشنوێژی بۆ موسڵمانان کرد، لە گوتاری جەژندا کۆمەڵێک ئامۆژگاریی موسڵمانانی کرد.
جاڤەر ئاماژەی بەوە دا کە جەژنی قوربان رۆژی قوربانیکردن و یەکڕیزییە، گوتیشی: "پێویستە موسڵمان لە دەستی موسڵمان پارێزاو بێت، حەرامە موسڵمان خوێنی موسڵمان بڕێژێت، پێویستە یەکدی بپارێزین".
عەبدولکەریم ئاهوند جاڤەر جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە موسڵمان خۆی لە شایەتدانی بە درۆ و سوێندخواردن بەدوور بگرێت.
دوای نوێژی جەژن شیرینی و شەربەت پێشکەش بە موسڵمانان کرا.