Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
10 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2017
واشنتۆن- AA
دەنگدان بۆ گشتپرسییەکەی 16ی نیسان سەبارەت بە گۆڕانکاریی لە دەستووری تورکیادا کە بڕیارە لە 16ی نیساندا ئەنجامبدرێت و لە 1ی نیسانەوە لە ئەمریکا دەستیپێکردووە، کۆتاییهات.
ئەو هاووڵاتییانەی تورکیا کە لە ئەمریکا ژیان بەسەردەبەن، لە هەریەک لە واشنتۆنی پایتەخت، نیویۆرک، لۆس ئەنجلس، مەیامی، هیوستن، بۆستن و شیکاگۆ تا دوایین رۆژی وادەی دەنگدان، روویان لە سندوقەکانی هەڵبژاردن کرد.
بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان، پرۆسەی دەنگدان کە لە ئەمریکا لە 1ی نیساندا دەستیپێکردووە، تێیدا 32 هەزار و 920 دەنگ لەلایەن هاووڵاتییانەوە، دراوە. بەو دەنگانەشەوە کە لە دەروازە سنوورییەکان دراون، چاوەڕوان دەکرێت سەرجەم دەنگەکان 35 هەزار دەنگ تێپەڕێنن.
ئەمە لەکاتێکدایە لە ئەمریکا 100 هەزار و لە دەورووبەری نیویۆرک، 40 هەزار دەنگدەر کە ناویان تۆمارکراوە، بوونی هەیە.
دەنگەکان ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و لە رێگەی فڕۆکەی هێڵی ئاسمانیی تورکییەوە، دەهێنرێنە نووسینگەی دەرەوەی وڵاتی هەڵبژاردنەکان لە ئیستانبوڵ.