Muhammed Nuri Erdoğan
01 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، ١١ تیرۆریستی پەکەکە لە ناوچەی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق و هەروەها دوو تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەی لە میانی ئۆپەراسیۆنەکان لە چالاکی خراون.
لەو بارەیەوە وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "بە بێ وەستان و ماندوو بوون لەسەر خەباتەکەمان بەردەوامین. سوپای قارەمانی تورکیامان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-فقڵ لە باکووری عێراق ١١ تیرۆریستی پەکەکە و، لە ناوچەی کانی ئاشتی لە باکووری سووریا دوو تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەی دوای دەستنیشانکردن لەچالاکی خست".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوەش کراوەتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکان هەتا لە چالاکی خستنی دوایین تیرۆریست و وەشکردنی سەرچاوەکەی بەردەوام دەبێت.