Halit Süleyman,Levent Tok,Rewa Mahmut Hasan
28 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2017
رەققە - AA
تۆڕی چالاکوانانی "رەققە بەبێدەنگی دەکوژرێت" کە زیاتر دژ بە پەیەدە و داعش کار دەکەن، لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئاماژەیان بەوەداوە کە لە ٢٦و ٢٧ ی تەمووزدا لە شاری رەققە لە ئەنجامی هێرشی پەیەدە و هێزەکانی هاوپەیمانی بەڕابەرایەتی ئەمریکا ٨٤ کەسی مەدەنی کوژراوەو ٩٠ ی تریش برینداربوون.
موعاز عەزیز-ی چالاکوان لە رەققە، لەلێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، داعش لە ناحیەی کەرەما لە رۆژهەڵاتی رەققە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی رەوانەی یەکەیەکی سەر بە پەیەدە کردووەو لەئەنجامدا چەندین چەکدار گیانیان لەدەست داوە.
عەزیز ئاماژە بەوە دەکات لەلایەکی ترەوە تۆپخانەکانی ئەمریکا تۆپبارانی بارەگایەکی داعشیان کردووە کە وەک نەخۆشخانە بەکارهێنراوەو دەڵێت، "لەئەنجامی هێرشەکەی سەر شاری رەققە ژمارەیەکی زۆر کەسی سڤیل بریندار بوون و نەخۆشخانەکان پێویستی زۆریان بە کەلوپەل و پێداویستی تەندروستی هەیە".