جيهان

لە ٤٨ کاتژمێردا لە غەززە ٦٩ کەس لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون

- وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە: "لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە، ٦٩ کەس کوژراون و ١٣٦ی برینداربوون".

Zana Natık Kerem  | 17.08.2024 - نوێکردنەوە : 17.08.2024
لە ٤٨ کاتژمێردا لە غەززە ٦٩ کەس لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون

Arbil

غەززە ــ AA

لە ئاکامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیلدا بۆسەر کەرتی غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامن، ٤٠ ھەزار و ٧٤ کەس کوژراون و ٩٢ ھەزار و ٥٣٧ی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە ماوەی ٣١٦ ڕۆژە بەردەوامن، خستەڕوو.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، ٦٩ کەس کوژراون و ١٣٦ی دیکەش برینداربوون

ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٤٠ ھەزار و ٧٤ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٩٢ ھەزار و ٥٣٧ کەس.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın