Ayhan Mehmet
25 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2023
کۆمۆتینی - AA
فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوە لە میانەی بەشداریکردنی لە هەوڵەکانی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی ناوچەی کاریستۆ کە دەکەوێتە دووری ٢٠٠ کیلۆمەتر لە ئەسینای پایتەختی یۆنان، کەوتەخوارەوە.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنەکانی یۆناندا بڵاوکراونەتەوە، فڕۆکەکە لە نزیک گوندی پلاتانیستۆسی سەر بە ناوچەی کاریستۆ کەوتووەتە خوارەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە فڕۆکەکە یۆنانی بووە و لەناویدا دوو فڕۆکەوان هەبوون.
تیمەکانی گەڕان و رزگارکردنیش لە ناوچەکە، دەستیان بە کارەکانیان کردووە.