Mazın Asad
05 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2017
ریاز - AA
مووشەکێکی بالیستیک لە یەمەنەوە ئاراستەی باکووری رۆژھەڵاتی ریازی پایتەختی سعوودیە کرا، بەڵام لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی سعوودیەوە پوچەڵکرایەوە.
کەناڵی ئەلعەرەبیە-ی سعوودیە کە ناوەندەکەی لە دوبەیە بڵاوی کردەوە، مووشەکێکی بالیستیک لە یەمەنەوە ئاراستەی باکووری رۆژھەڵاتی ریازی پایتەختی سعوودیە کرا، بەڵام لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی سعوودیەوە پوچەڵکراوەتەوە.
کەناڵی ئەلئەخباریە-ی سعوودیەش بڵاوی کردەوە کە مووشەکە لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شا خالید لە ناوچەیەکی چۆڵایی خراوەتەخوارەوە.
ئاماژە بەوە دەکرێت کە زیانێکی گیانی ماددی بەھۆی ھێرشەکەوە نەھاتووەتە ئاراوە و گەشتەکانی فڕۆکەخانەکەش بە ئاسایی بەردەوامە.
لە لایەکی دیکەوە حوسییەکان لەوبارەیەوە رایگەیاند کە مووشەکێکی بالیستیکیان ئاراستەی فڕۆکەخانەی شا خالید لە ریازی پایتەختی سعوودیە کردووە.