Sangar Hamad Azeez
26 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2018
واشنتۆن - AA
راگەیەندرا کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ مانگی داهاتوو سەردانی کۆریای باکوور دەکات و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کیم جۆنگ ئون کۆ دەبێتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هیزەر ناوێرت رایگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند کە پۆمپیۆ لە نیویۆرک لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور ری یۆنگ هۆ کۆبووەتەوە و ئەو وەزیرە پێی راگەیاندووە کە کیم جۆنگ ئون، پۆمپیۆ بانگێشت دەکات بۆ پیونگ یانگ.
ناوێرت رایگەیاند کە پۆمپیۆ بە ئامانجی تاوتوێکردنی ئەو رێککەوتنەی لە لووتکەی سینگاپوور واژووکرا لەبارەی داماڵینی چەکی ئەتۆمی و باسکردن لەبارەی ئەنجامدانی دووەم کۆبوونەوەی لووتکە ههر دوو سهركرده، بانگهێشتنامەکەی قبوڵ کردووە و مانگی داهاتوو سەردانی کۆریای باکوور دەکات.