Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
02 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ كۆشكی سپی له‌دوای كوژرانی جه‌مال خاشقچی له كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ، باسی له‌وه‌كردووه كه خاشقچی "ئیسلامییه‌كی مه‌ترسیدار" بووه.
له هه‌واڵێكدا كه له رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا پشت به زانیاریی ئه‌و كه‌سانه به‌ستراوه كه ئاگاداربوون، ورده‌كاریی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی نێوان شازاده‌ی جێ‌نشین و زاوا و سه‌رۆكی راوێژكارانی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جارد كوشنه‌ر خراوه‌ته‌ڕوو.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه محه‌مه‌د بن سه‌لمان، دوای چه‌ند رۆژێك له كوژرانی رۆژنامه‌وانی سعوودیی، جه‌مال خاشقچی له نێو كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه‌دا له ئیستانبوڵ رۆژی ٢ی تشرینی یه‌كه‌م، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ جارد كوشنه‌ر ئه‌نجامداوه. له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتن ئاماده‌بووه.
رۆژنامه‌كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باسی ئه‌و رووداوه‌ی به‌سه‌ر خاشقچیدا هاتووه، كراوه و محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌باره‌ی ناوبراوه‌وه گوتوویه‌تی "ئه‌و ئیسلامییه‌كی مه‌ترسیداره" و به‌پێویستیشی زانیوه رووداوی خاشقچی زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا-سعوودیه نه‌گه‌یه‌نێت و به كوشنه‌ری راگه‌یاندووه كه "خاشقچی ئه‌ندامی ئیخوان موسلیمینه".
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی تره‌مپ سه‌باره‌ت به ئیخوان موسلیمین ئاشكرایه و شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و هه‌ڵوێسته، ره‌نگه ئه‌و قسانه‌ی كردبێت.
- خێزانی خاشقچی بانگه‌شه‌كانی ره‌تكرده‌وه
هاوكات خێزانی خاشقچی له روونكردنه‌وه‌یه‌كیاندا كه بۆ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستیان ناردووه، بانگه‌شه‌كانی محه‌مه‌د بن سه‌لمانیان سه‌باره‌ت به خاشقچی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌ی خێزانی خاشقچیدا هاتووه "جه‌مال خاشقچی ئه‌ندامی ئیخوان موسلیمین نییه. له ساڵانی رابردوودا خودی خۆی سه‌رجه‌م ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه له‌وباره‌یه‌وه كراون. جه‌مال خاشقچی به هیچ شێوه‌یه‌ك مرۆڤێكی مه‌ترسیدار نییه. بانگه‌شه‌كردنی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه مایه‌ی پێكه‌نینه".