Zana Natık Kerem
20 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2022
ھەولێر – AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی گەیشتە ئوردن کە لە میانیدا بەشداری لە دووەمین کۆنگرەی بەغدا بۆ ھاریکاری وھاوبەشی دەکات.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی بە گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی عالییە لە عەممان لەلایەن جێنشینی ئوردن، حوسێن کوڕی عەبدوڵڵای دووەم پێشوازیی لێکراوە.
راشیگەیاندووە کە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکایەتی شاندی باڵای حکوومەتی عێراق لە دووەمین کۆنگرەی بەغدا بۆ ھاریکاری وھاوبەشی لە ئوردن دەکات کە تیایدا میکانیزمی ھاریکاری و ھاوبەشی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئابووریی و ئەمنییەکان، هەروەها گۆڕانی ئاووھەوا لەگەڵ سەرکردە بەشداربووەکانی کۆنگرەکە تاوتوێ دەکات.
ئەمرۆ سێشەممە، دووەمین کۆنگرەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی لە ئوردن ئەنجام دەدرێت کە تیایدا پاڵپشتیکردن لە سەروەریی عێراق و ئاڵنگارییەکانی بەردەم ئاسایشی خۆراک، ھەروەھا ئاسایشی وزە لە ناوچەکە و جیھان تاوتوێ دەکرێن.