Narges Rezai,Ramal Abdullah Mahmood
10 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ – AA
غولام عەلی ره‌جایی راوێژكاری سه‌ركۆماری پێشووتری ئێران، هاشمی ره‌فسنجانی رایگه‌یاند كه ره‌فسنجانی "به شێوه‌یه‌كی ئاسایی" نه‌مردووه و شتگه‌لێكی ناڕوون هه‌یە.
غولام عەلی ره‌جایی له‌باره‌ی مردنی سه‌ركۆماری پێشووتری ئێران، هاشمی ره‌فسنجانی بۆ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی Ensafnews دواوه و گوتوویه‌تی: "من پۆلیس و كارمه‌ندی هه‌واڵگری نیم، به‌ڵام ده‌زانم شتێك له پشت ئه‌م مردنه‌وه هه‌یه كه جەڵتەی دڵ و مردنی ئاسایی نییه".
راوێژكاری سه‌ركۆماری پێشووتری ئێران، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له‌باره‌ی مردنی ره‌فسنجانی-یه‌وه شتگه‌لێكی ناڕوون هه‌یە كه دوای ١٠ ساڵی دیكه روون ده‌بنه‌وه و گوتوویه‌تی: "هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه ره‌فسنجانی ١٠ رۆژ به‌ر له مردنی ناوی ژماره‌یه‌ك كه‌سی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی (عیففه‌ت مه‌راشی) ژماردووه و پێی گوتووه كه ئه‌وانه 'ده‌یانه‌وێت بیكوژن' ".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.