Zana Natık Kerem
09 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2019
نەینەوا ــ AA
لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بەشی چەپی مووسڵ، ١٢ کەس بوونە قوربانی.
شانەی راگەیاندنی جەنگی سەربە وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە شەوی رابردوو لە نزیک چێشتخانەیەک لە گەڕەکی موسەننا بەشی چەپی مووسڵ تەقیوەتەوە.
بەپێی رایگەیاندراوەکە لە ئاکامی تەقینەوەکە، کچێک و کارمەندێکی ئەمنی کوژراون و ١٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
ھێشتا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.