جيهان

میدیاکانی ئەمریکا: "ناتانیاھو کۆمەڵکوژییەکانی سوپای ئیسرائیل بە لاڕێدا دەبات"

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو لە گوتارەکەی خۆیدا ھەوڵی بەلاڕێدا بردنی کۆمەڵکوژییەکانی سوپای ئیسرائیلی داوە و ڕاستییەکانی پەردەپۆش کرد.

Dilara Karataş  | 26.07.2024 - نوێکردنەوە : 27.07.2024
میدیاکانی ئەمریکا: "ناتانیاھو کۆمەڵکوژییەکانی سوپای ئیسرائیل بە لاڕێدا دەبات"

Ankara

ئەنقەرە - AA

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو لە گوتارەکەی خۆیدا ھەوڵی بەلاڕێدا بردنی کۆمەڵکوژییەکانی سوپای ئیسرائیلی داوە و ڕاستییەکانی پەردەپۆش کرد.

ناتانیاھو لە گوتارەکەی خۆیدا لە کۆنگریسی ئەمریکا کە نزیکەی یەک کاتژمێری خایاند، جەختی لەوە کردەوە کە ھیچ خەڵکێکی سڤیل لە غەززە نەکوژراوە.

لایەنگرێکی زۆری دۆزی فەڵەستین دژ بە ناتانیاھو خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و گوتارەکەیشی کاردانەوەی دیموکراتەکانی لێکەوتەوە و ھەم لە ناو کۆنگرێس و ھەم لە شوێنی مانەوەکەی ناڕەزایەتییەکانی دەبینرا.

ئاژانسی ھەواڵی ئەسۆشیەییتد پرێس بڵاوی کردووەتەوە، ناتانیاھو لە ناوخۆی ئیسرائیلدا، ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش داوە: "گەیشتن بەو ئامانجە زۆر ئەستەم بووە، چونکە لە ڕوانگەی ئەمریکییەکانش جەنگی غەززە ناکۆکی لەسەرە".

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، ئەو داتایانەی کە ناتانیاھو لە گوتارەکەیدا سوودی لێ وەرگرتووە پشتڕاست نەکراونەتەوە و ھەموو ئەو ناڕەزایەتیانەشی پشتگوێ خستووە کە وەک ڕەخنە لە میانی جەنگەکەدا و کوشتاری خەڵکی سڤیل لێی گیرابوو.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاوی کردووەتەوە، ئەو زانیارییەی کە ناتانیاھو لەبارەی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی غەززە ڕایگەیاند، لەگەڵ داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی ناکۆکە.

ھەروەھا ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە کە ڕێبەری پارتی یەکگرتووەی نەتەوەیی ئیسرائیل، بێنی گانتز پێشتر ناتانیاھوی بەوە تاوانبار کردبوو کە چەندین مانگە ڕێککەوتنی ئاگربەست بەدوا دەخات و ھەواڵی داوە بەو گوتارەی لە کۆنگریس پێشکەشی کردووە وێنەیەکی جیاواز لە دۆخەکە پێشکەش بکات.

لە لایەکی دیکەوە تۆڕی CNN ڕەخنەی لە میدیای ئەمریکا کرد و ڕایگەیاندووە کە ناتانیاھو ھەوڵی داوە کوشتارەکانی غەززەی بە "ئاسایی و بەلاڕێدا بەر" ببینێت.

ھەروەھا سیناتۆر بێرنی سەندز کە یەکێکە لە سیما گرنگەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا و سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نانسی پیلۆسی ڕەخنەیەکی زۆریان لە گوتارەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو گرتبوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın