Mustafa Deveci
10 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2021
قودس – AA
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ رایگه‌یاند له چه‌ند رۆژی داهاتوودا چاره‌نووسی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌رده‌كه‌وێت.
دوای ئه‌وه‌ی میركڵ له میانی سه‌ردانی ماڵئاواییدا بۆ یه‌كه‌م جار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی ئیسرائیل، نافتالی بێننێت كۆبووه‌وه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی كابینه‌ی حكوومه‌تی ئیسرائیل‌دا كرد.
دواتر مێركڵ و بێننێت كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی کە ده‌یانه‌وێت په‌یامێكی راشكاو بۆ ئێران ره‌وانه بكه‌ن كه راستەخۆ بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی دانوستان گوتی: "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا چاره‌نووسی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌رده‌كه‌وێت".
ئه‌نگێلا مێركڵ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ به‌رپرسیارێتییان له ئه‌ستۆیه تا یارمه‌تیده‌ر بن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆسه‌ر مێزی دانوستان.