Zana Natık Kerem
28 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2025
هەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی و شاندێکی ئێران بیروڕایان لەبارەی برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرد.
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مەسرور بارزانی پێشوازی کردووە لە شاندێکی ئێران بە سەرۆکایەتیی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا (ورمێ)، ڕەزا ڕەحمانی.
ڕاشیگەیاندووە لە کۆبوونەوەکەدا کە کونسوڵی گشتیی ئێران لە ھەولێر، فەرامەرز ئەسەدی ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە بە تایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاریکردن بۆ ھاتووچۆی گەشتیاران لەنێوان ھەردوولادا ئاڵوگۆڕ کراوە.
باسی لەوەش کردووە کە شاندەکەی ئێران سوپاسی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیان کردووە بۆ ھاوکاریکردن و ئامادەکارییەکانی پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئێران بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق.