Bayram Altuğ
03 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2022
جنێڤ – AA
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكراینا زیاتر له ٢٢٧ مه‌ده‌نی له ئۆكراینا كوژراون و ٥٢٥ مه‌ده‌نی دیكه‌یش برینداربوون له‌و باوه‌ڕه‌یش دایه کە ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی كوژراو و برینداران زۆر له‌وه زیاتره.
نووسینگه‌ی كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە راپۆرتێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له كاتژمێر ٠٤:٠٠ی ٢٤ی شوباته‌وه كه هێرشه‌كان له‌و كاته‌وه بۆسه‌ر ئۆكراینا ده‌ستیان پێ كرد تا كاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوه‌شه‌وی یەکی ئادار ٢٢٧ مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٥٢٥ مه‌ده‌نی دیكه‌یش برینداربوون.
له راپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی جگه له ٣١ پیاو، ٢٥ ژن و ١٥ منداڵ و مێرمنداڵ، هه‌روه‌ها ١٥٦ پێگه‌یشتووی دیكه كه شێوازی كوشتنه‌كه‌یان نه‌زاندراوه هه‌ن.
نووسینگه‌ی كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رنجیشی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی ئه‌وانه به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كان و بۆردومانه‌كان له رێگای ئاراسته‌كردنی گولـله‌تۆپی قورس و سیسته‌می مووشه‌كیی فرهلووله و به‌كارهێنانی چه‌كی پێشكه‌وتوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و له‌و باوه‌ڕه‌یش دایه ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی كوژراو و برینداران زۆر له‌وه زیاتره.
لای خۆیه‌وه جێگری یه‌كه‌می وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا، ئه‌مینه دژاپارۆڤا له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له كۆنسه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئێواره‌ی دوێنی رایگه‌یاند كه به تێكڕایی ٣٢٥ هاووڵاتیی مه‌ده‌نیی وڵاته‌كه‌ی كوژراون كه ١٦یان منداڵن و هه‌زاران كه‌سیش برینداربوون.