Betül Yürük,Ramal Abdullah Mahmood,Muhammet Ali Kemal
09 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2018
نیویۆرك – AA
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز نووسیوویه‌تی دوای كوشتنی رۆژنامه‌وانی سعوودی، جه‌مال خاشقجی زاواكه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، جارد كوشنه‌ر پێشنیازی بۆ جێنشینی سعوودیه، شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان كردووه سەبارەت بە چۆنییەتی سه‌رده‌ركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشانه‌ی له ئاكامی ئه‌و رووداوه سه‌ریان هه‌ڵداوه.
نیویۆرك تایمز، پشتبه‌ستن به‌و به‌ڵگانه‌ی به‌ده‌ستی گه‌یشتوون و ئه‌و زانیارییانه‌ی پشت به گه‌وره به‌رپرسان ده‌به‌ستن، هه‌واڵێكی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نزیكی محه‌مه‌د بن سه‌لمان و جارد كوشنه‌ر بڵاوكرده‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه هه‌ر له مانگه‌كانی سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر حوكمی تره‌مپ-ه‌وه كاشنهر له‌گه‌ڵ جێنشینی سعوودیه كۆبوونه‌وه و په‌یوه‌ندی تایبه‌ت و نافه‌رمی ئه‌نجام داوه ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌رپرسانی ئاستبه‌رزی ئه‌مریكا نیگه‌ران بن له‌وه‌ی بێئه‌زموونی كوشنه‌ر ببێته هۆی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن سعوودییهكانهوه ئاراسته بكرێت.
وێڕای هه‌موو سنوورداركردنهكان بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی به‌شداریی بكه‌ن له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانی كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده بیانییه‌كان، به‌ڵام كوشنه‌ر به‌رده‌وام بووه له كۆبوونه‌وه و نامه گۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ جێنشینی سعوودیه، شازادە محه‌مه‌د بن سه‌لمان و له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كان و نامه گۆڕینه‌وه یه‌كتریان به ناوی خۆیانه‌وه ناوهێناوه.
كوشنه‌ر و بن سه‌لمان دوای كوشتنی خاشقجی-یش به‌رده‌وام بوون له په‌یوه‌ندییه‌كانیان و له ١٠ی تشرینی یه‌كه‌مدا یه‌كجار په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام داوه و ئاماژه به‌وه دراوه كه هه‌رچه‌ند راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی سەرۆکی ئەمریکا، جۆن بۆڵتۆن-یش به‌شداریی له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا كردووه، به‌ڵام كوشنه‌ر و بن سه‌لمان به‌رده‌وام بوون له په‌یوه‌ندییه نافهرمییهكهیان و كوشنه‌ر پێشنیازی بۆ بن سه‌لمان كردووه خۆی ببوێرێت له كاری شهرمهێنهرانهتر.
بەڵام پەیوەندیی نێوان کوشنەر و جێنشینی سعوودیە هەر لە خۆیەوە درووست نەبووە. بەپێی ئەو بەڵگە، ئیمەیڵ و نامانەی کە نیویۆرک تایمز لێی کۆڵیوەتەوە، بن سەلمان و راوێژکارانی کە لە هەوڵی ئەوەدان لە پێناو گرەنتیکردنی هێز و سیاسەتەکانی خۆیان پشتیوانیی ئەمریکا بەدەستبهێنن، ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە هەوڵیان داوە پەیوەندییەکانیان لەگەل کوشنەر بەرەوپێشبەرن.
لەدوای هەڵبژێردرانی ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکا، بە ماوەیەکی کەم، شاندێکی نزیک لە بن سەلمان سەردانی ئەمریکایان کردووە و لە گەڕانەوەیاندا راپۆرتێکیان پێشکەشی جێنشینی سعوودیە، کردووە کە لە ئیدارەی نوێی ئەمریکادا کوشنەر گرنگییەکی ئێجگار زۆری هەیە.
سعوودیە تەنانەت بەرلە دەستپێکردنی ماوەی سەرۆکایەتیی ترەمپ، هەوڵی ئەوەی داوە شوێنی خۆی وەک هاوپەیمانێکی گرنگی ئیدارەی ترەمپ، جێگیربکات. سعوودیە پێشنیازی پێشکەشکردنی هاوکاریی بە مەبەستی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینی کردووە و جگە لەوەش سعوودییەکان پێشنیازی واژووکردنی رێککەوتننامەیان لەگەڵ ئەمریکادا بۆ کڕینی چەک و ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە ژێرخانی ئابووریی ئەمریکادا بە بڕی سەدان ملیار دۆلار، کردووە.
بە بڕوای دوو کاربەدەستی کۆشکی سپی، کوشنەر لەوەشی کۆڵیوەتەوە کە دوای شا سەلمان کێ لەسەر تەختی دەسەڵات لە سعوودیە دادەنیشێت و ئایا ئەمریکا کاریگەریی لەسەر ئەو پڕۆسەیە دەبێت یان نا و ئەم لێکۆڵینەوانەش نیگەرانیی ئەوەی درووستکردووە کە دەبنە هاوکاری جێنشینی سعوودیه، شازادە محەمەد بن سەلمان کە هێشتا رانەگەیەندرابوو دەبێتە شوێنگرەوەی باوکی.
هاوکات ئیمارات کاری بۆ ئەوە لە واشنتۆن کردووە تاوەکو ئیدارەی ترەمپ پشتیوانیی لە جێنشینی سعوودیه، شازادە محەمەد بن سەلمان بکەن کە "بەڵێنی سەبارەت بە ئایندە" داوە.
ئەمە جگە لەوەی جارد کوشنەر نیوەڕۆ خوانێکی فەرمیی بۆ جێنشینی سعوودیه، شازادە محەمەد بن سەلمان لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رێکخستووە.