Islam Doğru
14 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2021
نیویۆرك – AA
ده‌ركه‌وتووه له كاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له سووریا له ٢٠١٩، ئه‌مریكا هێرشی ئاسمانیی كردووه‌ته سه‌ر گرووپێكی مه‌ده‌نی كه نزیكه‌ی ٧٠ كه‌س بوون و ژن و منداڵیان له‌نێودا بووه.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی بڵاوی كرده‌وه كه هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا له ١٨ی ئاداری ٢٠١٩دا، گرووپێكی مه‌ده‌نی له ناوچه‌ی باغۆزی سووریا كردووه‌ته ئامانج كه ژن و منداڵیان له‌نێودا بوون.
له هه‌واڵه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شوێنی گرووپه مه‌ده‌نییه‌كه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌ستنیشان كراوه و دواتر له سێ هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی جۆری F-15E زیاتر له دوو تۆن بۆمبیان به‌سه‌ردا به‌ردراوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌یش کوژرانی نزیكه‌ی ٧٠ كه‌سی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م رووداوه یه‌كه‌م جاره ده‌ربكه‌ون و نووسیوویه‌تی "هێرشی سه‌ر باغۆز یه‌كێك بوو له‌و رووداوانه‌ی له كاتی جه‌نگی دژبە داعش زۆرترین مه‌ده‌نی تیایدا بووه قوربانی، به‌ڵام سوپای ئه‌مریكا ئه‌مه‌ی هیچ كاتێك بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی روون نه‌كرده‌وه".