Mustafa Deveci
21 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2020
قودس – AA
هه‌زاران كه‌س له ئیسرائیل به‌هۆی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ری و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، دژبە سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
وێڕای راگه‌یاندنی خۆكهرهنتینهكردنی خه‌ڵك له ماڵه‌وه، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌س به‌شدارییان له‌و خۆپیشاندانه‌دا كرد كه له نزیك دامه‌زراوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران له قودسی رۆژئاوا به‌ڕێوه‌چوو.
خۆپیشانده‌ران به به‌ستنی ده‌مامك و به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژبە بێنیامین ناتانیاهو تیشێرتێكیان پۆشیبوو كه لەسەری نووسرابوو "بیبی (ناتانیاهو) بڕۆوه ماڵه‌كه‌ت" و دروشمیان ده‌گوته‌وه.

پۆلیس ئه‌و رێگایانه‌ی به رووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا داخست كه خۆپیشاندانیان لێ به‌ڕێوه‌چوو و هۆشداری دا به خۆپیشانده‌ران كه پابه‌ندبن به رێنماییه‌كانی دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌مامكه‌كانیان دانه‌نێن.
- له دوا چركه‌سات رێگه له‌وه گیرا كه‌سێك به ئۆتۆمبێل خۆپیشانده‌ران بشێلێت
له لایه‌كه‌ی دیكه‌وه كه‌سێك كه ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌یویست به ئۆتۆمبێل خۆپیشانده‌ران بشێلێت، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه بگاته شوێنی خۆپیشاندانه‌كه، راگیرا و تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا.
سێ مانگە خۆپیشاندانه‌كان به‌هۆی چوونه ناو شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا و زیادبوونی بێكاری، دژبە بێنیامین ناتانیاهو به‌رده‌وامیان هەیە.