Ahmet Dursun
19 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
ئیبراهیم ره‌ئیسی كه به‌پێی ئه‌نجامه به‌رایییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه و بووه‌ته هه‌شته‌مین سه‌ركۆماری ئێران، به ناسنامه‌ی بناژۆخواز ده‌ناسرێته‌وه و یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له دوای ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی ببێته رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران.
ده‌نگده‌رانی ئێران به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری نوێ دوێنێ چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان. زیاتر له نیوه‌ی ٥٩ ملیۆن ده‌نگده‌ره‌ی ئێران به‌هۆی كێشه ئابوورییه‌كان و له‌سه‌ر داوای بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی ناوی ژماره‌یه‌ك له به‌ربژێران به‌شدارییان له پرۆسه‌ی ده‌نگدان نه‌كرد و به‌پێی ئه‌نجامه بهرایییهكانیس ره‌ئیسی توانیوویه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه بباته‌وه.
ره‌ئیسی له ١٤ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٦٠ له مه‌شهه‌د له‌دایك بووه. یاساناسه و دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له ١٩٨١ وه‌ك سه‌رۆكی داواكاری گشتی كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌كار بوو. دوای تێپه‌ڕینی ماوه‌یه‌كی كه‌م بووه بریكاری سه‌رۆكی داواكاری گشتیی تاران.
ئیبراهیم ره‌ئیسی له سه‌ر راسپارده‌ی رابه‌ری ئه‌و كاته‌ی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، خومه‌ینی له ١٩٨٨ له‌و لیژنه‌یه‌دا بوو كه بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ كه‌سانی ئۆپۆزسیۆنی رژێم ده‌رده‌كرد.
لیژنه چوار كه‌سییه‌كه كه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه ناوی لێندرابوو "لیژنه‌ی مه‌رگ"، هه‌روه‌ها ناسناوی "ئایه‌توڵڵای كۆمەڵكوژ" به ره‌ئیسی درابوو. بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ له‌و قۆناغه‌دا سێ هه‌زار كه‌س له سێداره دراوه.
دوای خومه‌ینی و له سه‌رده‌می خامنه‌ییدا پله‌وپایه‌ی ره‌ئیسی زۆر به‌رزتر بووه‌وه، له ١٩٨٩-١٩٩٤ بوو به سه‌رۆكی داواكاری گشتی تاران، له ١٩٩٤ بوو به سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی چاودێری ده‌وڵه‌ت و ماوه‌ی ١٠ ساڵ له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه.
دواتر رەئیسی، لە ساڵی ٢٠٠٤دا لە پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران دامەزرا، لە ساڵی ٢٠١٤دا بووە سەرداواکاری گشتی ئێران، لە ساڵی ٢٠١٦دا لەلایەن خامنەیی-ەوە کرایە سەرۆکی وەقفی مزگەوت و مەرقەدی ئیمام رەزا لە شاری مەشهەد.
ئیبراهیم رەئیسی لە هەڵبژاردنەکانی ١٩ی ئایار-ی ٢٠١٧دا بووە کاندید بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار بەڵام لەبەرامبەر حەسەن رۆحانی شکستی هێنا.
کاتێک سەرۆکی پێشووی دەسەڵاتی دادوەری، ئایەتوڵڵا ئامولیی سادق لاریجانی لەلایەن خامنەیی-یەوە لە پۆستەکەی لابرا، رەئیسی لە مانگی ئاداری ٢٠١٩دا خرایە شوێنی.
دواتر رەئیسی، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لە "گەندەڵی کردن لە دەسەڵاتی دادوەریدا" دژ بە بەرپرسە باڵاکانی قۆناغی دەسەڵاتی لاریجانی کردەوە و لە ماوەی دەسەڵاتی خۆشی‌دا بەردەوام جەختی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردوەتەوە کە یەکێکە لە گەورەترین کێشەکانی ئەمڕۆی ئێران.
جێی وەبیرهێنانەوەیە بەهۆی لەسێدارەدانی بەندکراوان و رۆڵی لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠٠٩ی ئێران، ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٩دا رەئیسی خستە لیستی ئەو کەسانەی سزایان خراوەتەسەر، بەڵام ناوبراو دەربارەی ئەو تۆمەتانە هیچ لێدوان و روونکردنەوەیەکی بۆ رای گشتی بڵاو نەکردەوە.
لە ئێستاشدا ئیبراهیم رەئیسی بەهۆی ئەوەی لە هەموو رکابەرەکانی بەهێزترە وا چاوەڕوان دەکرێت ببێتە سەرکۆماری ئێران بۆ چوار ساڵی ئایندە.