Ahmet Dursun,Hemın Othman Mohammed
21 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له په‌یامێكیدا كه له رێگه‌ی عومانه‌وه ئاڕاسته‌ی ئێرانی كردووه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه خوازیاری گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ تاران، به پێچه‌وانه‌وه هۆشداری ئه‌وه‌ی داوه كه جه‌نگ نزیكه.
به‌پێی هه‌واڵێكی میدیای ئێران كه به پشت به‌ستن به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسانی ئێرانی كه نه‌یانویستووه ناویان بڵاوبكرێته‌وه رایانگه‌یاند تره‌مپ دوێنێ شه‌و له رێگه‌ی عومانه‌وه په‌یامی ئاڕاسته‌ی ئێران كردووه.
به‌رپرسانی ئێرانی باسیان له‌وه كرد كه تره‌مپ له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران نزیكه به‌ڵام خۆی جه‌نگ ناخوازێت و خوازیاری گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ تاران.
به‌رپرسه‌كان باسیان له‌وه كرد كه تره‌مپ ماوه‌یه‌كی كه‌می داناوه بۆ ئێران بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌ی، له به‌رامبه‌ردا رێبه‌ری ئێران، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی مۆڵه‌تی نه‌داوه بۆ گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌مریكا، به‌ڵام په‌یامه‌كه‌ی تره‌مپ ده‌گه‌یه‌ننه خامنه‌یی.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئێرانی ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه له‌و وه‌ڵامه‌ی له رێگه‌ی عومانه‌وه داویانه به تره‌مپ هۆشداریان داوه له‌وه‌ی هێرش دژ به ئێران ده‌ره‌نجامی هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه.