Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
20 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرد و رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر ئێران ده‌یه‌وێت بجه‌نگێت، ئه‌وا به فه‌رمی ده‌بێته كۆتایی ئێران".
دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی بڵاوكرده‌وه كه پێده‌چێت گرژیی له‌گه‌ڵ ئێران زیاد بكات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر ئێران ده‌یه‌وێت بجه‌نگێت ئه‌وا به فه‌رمی ده‌بێته كۆتایی ئێران. جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا مه‌كه!".
- گرژیی ئه‌مریكا-ئێران
حكوومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له هه‌شتی ئایاری 2018 كشانه‌وه‌ی له‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه راگه‌یاند كه ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ ئێران واژووكرا.
پاشان ئه‌مریكا سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پانده‌وه كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌كه‌ی كرده ئامانج و له مانگی نیساندا سوپای پاسدارانی خسته لیستی "رێكخراوه تیرۆریستییه بیانییه‌كان"ه‌وه.
به‌رامبه‌ر سزاكانی ئه‌مریكا، سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی له هه‌شتی ئایاری 2019دا دووباره به‌شێكی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستپێكرده‌وه و ماوه‌ی 60 رۆژی دیاریكرد بۆ لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مریكا به ئامانجی گرتنه‌به‌ری رێوشوێن دژبه هه‌ر مه‌ترسییه‌كی ئێران كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری ئه‌براهام لینكۆڵن و چوار فڕۆكه‌ی بۆردومانی ئه‌تۆمی B-52ی ره‌وانه‌ی ناوچەی كه‌نداو كرد.