Behlül Çetinkaya
26 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2018
ئیسلام ئاباد - AA
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه نافه‌رمیه‌كان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی پاكستان‌دا كه ماوه‌ی كاركردنی پێنج ساڵه، بزووتنه‌وه‌ی دادی پاكستان (PTI) كه عمران خان رابه‌رایه‌تی ده‌كات له پێشه‌وه‌ی پارته‌كانی دیكه‌وه‌یه. پاكستان موسڵمان لیگ-نه‌واز (PML-N) كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، به هۆكاری ساخته‌كاری له ئه‌نجامه‌كاندا تانه‌ی له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن دا.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه نافه‌رمیه‌كان، كه ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌ت PTV پاش كاتژمێر 23:00 به‌كاتی ناوخۆی پاكستان بڵاویكرده‌وه، PTI ئه‌و ده‌نگانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2013دا به‌ده‌ستیهێنا دوو ئه‌وه‌نده زیادیكردووه و زیاتر له 100 كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
پارتی PML-N كه براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2013 بوو، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ژماره‌ی ئه‌و كورسیانه‌ی له‌ده‌ستیداوه نزیكبووه‌ته‌وه له 100.
له ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی پاكستان‌دا له كۆی 342 كورسی، 272یان به هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كرێن، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ كۆتاكانی ژنان و كه‌مینه‌كانه. بۆ ئه‌وه‌شی به ته‌نیا ده‌سه‌ڵات بگیرێته ده‌ست پێویست به 137 كورسی ده‌بێت.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه به‌راییه نافەرمیەكان له ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی پاكستان و راگه‌یاندنی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر له پارته‌كان ده‌نگی ناڕه‌زاییان به‌رزبووه‌وه.