Hemın Othman Mohammed
29 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2016
له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵبژاردن كرا بۆ ده‌ستنیشانكردنی پێنج ئه‌ندامی كاتی كه له هەردوو ساڵی 2017 و 2018 له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كار ده‌كه‌ن.
هه‌ڵبژاردنه‌كه كه به شێوه‌یه‌كی نهێنی به‌ڕێوه‌چوو، له كۆتایی دوو خولی سه‌ره‌تادا له گرووپی ئه‌فریقا ئه‌سیوپیا و ئه‌مریكای لاتین، له گرووپی كارائیب بۆلیڤیا، له گرووپی ئاسیا-پاسفیك كازاخستان، له‌و دوو كورسییه‌ی بۆ گرووپی ئه‌ورووپای خۆرئاوا و ئه‌وانی دیكه دانرابوو یه‌كێكیان درا به سوید كه دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، بۆ دووه‌م كورسیش هه‌ریه‌ك له هۆڵه‌ندا و ئیتاڵیا پێشبڕكێیان كرد، له خولی یه‌كه‌می ده‌نگدانه‌كه‌دا هۆڵه‌ندا كه پشتیوانی 125 وڵاتی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا كه پشتیوانی 113 وڵاتی هه‌بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هیچ لایه‌كیان نه‌گه‌یشته دوو له‌سه‌ر سێ واته 128 ده‌نگ، ده‌نگدانه‌كه دووباره كرایه‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له پێنجه‌مین خولی ده‌نگدانه‌كه‌دا هه‌ردوو وڵات یه‌كی 95 ده‌نگیان هێنا هه‌ڵبژاردنه‌كه گه‌یشته بنبه‌ست، پاشان له‌و ماوه‌یەی کە دیاری كرابوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هەردوو وڵات رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئهندامێتیهكهیان بۆ هه‌ر ساڵێك له‌نێوان خۆیاندا به‌ش بكه‌ن. بهوپێیەش ئیتاڵیا له 2017دا و هۆڵه‌ندا له 2018دا پۆستی ئه‌ندامێتی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گرنه ئه‌ستۆ كه بۆ ئه‌ورووپای خۆرئاوا و وڵاتانی دیكه دانرابوو.
بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و رێكکەوتنە، پێویسته سه‌ره‌تا گرووپی ئه‌ورووپای خۆرئاوا و ئه‌وانی دیكه رێككه‌وتنه‌كه په‌سه‌ند بكه‌ن، دواتر ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌نگی له‌سه‌ر بدات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ گرووپی ئه‌وروپای خۆرئاوا و ئهوادنی دیكه كۆببنه‌وه بۆ ته‌واو كردنی رێكاره‌یاساییه‌كان و گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر پێشنیازه‌كه.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ڤه‌نزوێلا، مالیزیا، نیوزله‌ندا، ئیسپانیا و ئه‌نگۆلا كه له ئهنجوومهنهكهدا ئه‌ندامی كاتین، له 31ی كانوونی یه‌كه‌می داهاتوودا كۆتایی به ئه‌ركه‌كانیان دێت و ئه‌نجوومه‌نه‌كه جێده‌هێڵن.
هاوكات هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ژاپۆن، ئۆكرانیا، ئۆرۆگوای، میسر و سه‌نیگال كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ وه‌ك ئه‌ندامی كاتی ده‌ستبه‌كاربوون، له كۆتایی ساڵی 2017دا كۆتایی به ئه‌ركه‌كانیان دێت.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی 15 ئه‌ندامی هه‌یه كه بڕیاره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رده‌كه‌ن، له‌وانه‌ش 10 ئه‌ندامیان كاتین و پێنجیان هه‌موو ساڵێك نوێ ده‌كرێنه‌وه. ئه‌و ئه‌ندامه نوێیانه‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێن له 1ی كانوونی دووه‌می 2017دا ده‌چنه ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌وه و، تا 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر پۆسته‌كانیان.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌مریكا، رووسیا، چین، بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا ئه‌ندامی هه‌میشه‌ین له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا و، مافی ڤیتۆ كردنه‌وه‌ی پرۆژه بڕیاره‌كانیان هه‌یه. ئه‌ندامه كاتیهكانیش مافی ڤیتۆیان نییه.