Eşref Musa,Burak Karacaoğlu
08 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2018
ئیدلب - AA
رژێمی ئه‌سه‌د و رووسیای پشتیوانی به‌رده‌وامن له بۆردومانكردنی شاره‌كانی ئیدلب و حه‌ما له باكوور و ناوه‌ڕاستی سووریا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان وه‌ریگرتووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سووریا و رووسیا به‌یانیی ئه‌مڕۆ شارۆچكه‌ی مارەت نو‌عمان باشووری ئیدلب، ناحیه‌ی حه‌بیت، گونده‌كانی سیرجه، خوه‌ین، عابدین و حولوبه و شارۆچكه‌ی لاتهمنهی حه‌ما و نشینگه سه‌ربازییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له سنووره‌كه‌یان بۆردومان كردووه.
لههێرشهكاندا ناوه‌ندێكی به‌رگریی شارستانیی له شارۆچكه‌ی خان شه‌یخون سەر بە پارێزگای ئیدلب كراوه‌ته ئامانج.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانیی ئیدلب، مسته‌فا حاجی یوسف له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "له‌هێرشه ئاسمانییه‌كاندا كه له به‌یانییه‌وه به‌رده‌وامه، له عابدین چوار و گوندی حولوبه كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ستداوه و حه‌وتی دیكه‌ش برینداربوون."
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسانی چاودێریی فڕۆكه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نووسیویانه "سێ فڕۆكه‌ی رووسی و دوو هێلیكۆپته‌ری سووری كه له بنکەی سه‌ربازیی حمه‌یمیمه‌وه فڕیون، نشینگه سڤیله‌كانی باشووری حه‌ما و ئیدلیب و پێگه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیان كردووه‌ته ئامانج."
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی شارستانی، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كاندا له ئیدلب و ده‌وروبه‌ری، 26 كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه و لانی كه‌م 51ی دیكه‌ش برینداربوون.