13 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2019
ئیدلب - AA
له سووریا له ئه‌نجامی هێرشی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر پارێزگای ئیدلب، سێ هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا.
رژێمی ئه‌سه‌د له شه‌وی رابردووه‌وه هێرشی ئاسمانیی و وشكانیی بۆ سه‌ر هه‌ریه‌ك له شارۆچكه‌ی كهفرهنبیل، ناحیه‌ی كهفررومه و گونده‌كانی سرجه، هاس، شنان و مارزیتا ئه‌نجامدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی شارستانییه‌وه دهستكهوتوون، له ئه‌نجامی تۆپبارانكردنی ناحیه‌ی كهفررومه هاووڵاتییه‌كی سڤیل و له شارۆچكه‌ی كهفرهنبیل دوو هاووڵاتی سڤیلی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر شه‌وی رابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیای هاوپه‌یمانی رژێم، هێرشی ئاسمانییان بۆ سه‌ر گونده‌كانی عهینهتا، بینین و شنان ئه‌نجامدا.
دوێنێ رژێم و رووسیا دوای ١٢ رۆژ دووباره ده‌ستیان به هێرشه ئاسمانییه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون كرده‌وه. له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی دوێنێشدا دوو هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا كه یه‌كێكیان منداڵ بوو.