Bekir Aydoğan
02 تشرینی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2025
ئەنقەرە - AA
هێزی دەریایی ئیسرائیل کە گەمارۆی کەشتیگەلی جیهانیی سومودی داوە، بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی کەشتیگەلەکە کە بەمەبەستی شکاندنی گەمارۆی ئیسرائیل و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە غەززە بەڕێکەوتوون.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی کەشتیگەلی جیهانیی سومود بڵاوکراوەتەوە، لە کۆی ٤٤ کەشتی کە بەرەو غەززە بەڕێکەوتن، ١٩یان ڕووبەڕووی هێرشی ئیسرائیل بوونەتەوە.
دووریی کەشتییەکی پێشەنگی کەشتیگەلەکە لە غەززە نزیکەی ٧٠ کیلۆمەترە (٤٠ میلی دەریایی).
لە پەخشی ڕاستەوخۆی ماڵپەڕەکەدا ساتی دەستگیرکردنی چالاکوانانی کەشتی کاپتن نیکۆس و چوونی سەربازانی ئیسرائیل بۆ ناو کەشتیەکە بڵاوکرایەوە.