Sangar Hamad Azeez
05 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2016
به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی خۆجێی له هه‌زار و٣٤٢ ناوچه‌ی ئیتاڵیادا، ده‌نگده‌ران چوونه به‌رده‌م سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
به‌پێی زانیارییه فەرمییەکانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیا، كاره‌كانی ده‌نگدان له سەعات ٧ی به‌یانی به‌كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته له هه‌زار و ٣٤٢ ناحیه و شارۆچكه‌دا ده‌ستی پێ كردووه، كه شاره گه‌وره‌كانی وه‌ك رۆمای پایته‌خت، میلانۆ، ناپۆلی، تۆرینۆ، بۆلۆنگا و تریستایان له‌نێودایه و، تیایدا ١٣ ملیۆن و ٣١٦ هه‌زار و ٣٧٩ ده‌نگده‌ر به‌شداری ده‌كه‌ن.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، ده‌نگده‌ران به‌ڕێوه‌به‌رانی خۆجێی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ هه‌ڵده‌بژێرن.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كاره‌كانی ده‌نگدان بەپێچەوانەی هەڵبژاردنی پێشوو لەبری دوو رۆژ بە رۆژێک کۆتایی دێت، دوای ١٦ سەعات دەنگدان لە سەعات ٢٣:٠٠ کۆتایی بە دەنگدان دێت و لە بەرەبەیاندا بە فەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە رادەگەیەندرێت.
بەهۆی ئەوەی هەڵبژاردنەکە لە کۆتایی هەفتە ئەنجام دەدرێت و هەروەها پشووی فەرمییە و جەژنی کۆماریشە، چاوەڕوان دەکرێت رێژەیەکی کەم هاووڵاتی، بەشداریی دەنگدان بکەن.
لەو ناوچانەی کە هیچ یەک لە کاندیدەکان لە سەدا ٥٠ی دەنگەکان ناهێنن، دوو لەو کاندیدانەی زۆرترین دەنگیان بەدەست هێناوە دووبارە هەڵبژاردن لە نێوانیان ئەنجام دەدرێت.