Kasım İleri
04 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن- AA
ویلایەتی فلۆریدا یەکێکە لەو ویلایەتانەی ئەمریکا کە چارەنووسی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا دیاریی دەکات.
لەم ویلایەتەدا کاندیدی پارتی کۆماری، دۆناڵد ترەمپ بووە براوەی هەڵبژاردن.
ئاژانسی "Amerikan Associated Press" لە هەواڵێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە بەگوێرەی ئەنجامە نافەرمییەکان، تا ئێستا ترەمپ سەدا ٥١،٣ی دەنگەکانی ویلایەتی فلۆریدا-ی بەدەستهێناوە.
تا ئێساتش پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی ویلایەتەکە بەردەوامە و سەدا ٩٦ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە، کە رێژەی سەدا ٤٧،٨یان بۆ بایدن بوون.
بەپێی ئەم ئەنجامە سەرکەوتنی ترەمپ لە فلۆریدا شتێکی یەکلابووەوەیە.