Nuri Aydın,Murat Özgür Güvendik
04 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەی تووشبووان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) کە لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، ٤٧ ملیۆن و ٨٥٤ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، یەک ملیۆن و ٢٢٠ هه‌زار و ٥٣٥ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٤٧ ملیۆن و ٨٥٤ هه‌زار و ٤٢ كه‌س، ٣٤ ملیۆن و ٣٥٧ هەزار و ٦٠٩ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە و ١٢ ملیۆن و ٢٧٥ هەزار و ٨٩٨ کەسیش لەئێستادا هەڵگری ڤایرۆسەکەن و چارەسەر وەردەگرن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بەهۆی په‌تاکە تۆمارکردووە كه تا ئێستا، نۆ ملیۆن و ٦٩٢ هه‌زار و ٥٢٨ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٣٨ هەزار و ٦٤١ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە.