Muhammet Kurşun
20 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2020
تاران – AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سەعید خه‌تیبزاده سه‌باره‌ت به سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا له‌و ده‌نگۆیانه‌ی بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كات به ته‌نهایه.
سەعید خه‌تیبزاده له‌باره‌ی سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كه له میانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵگیرابوون به میدیاكارانی راگه‌یاند "ئه‌مریكا لایه‌نی هه‌ڵه‌ی مێژووی هه‌ڵبژارد و ئه‌ركی خۆی له‌بیر چووه‌وه. ئه‌مریكا له‌و ده‌نگۆیانه‌ی بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كات به ته‌نهایه. وێڕای ئه‌وه‌ی له ناوه‌ندی هێز دایه، كه‌چی ئه‌مریكا هێنده ته‌نها ماوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه هێزی ئه‌مریكا چه‌ند هیچه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوای له ئه‌مریكا كرد كه به‌شدار ببێته‌وه له‌نێو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا و بۆ ئه‌ركی خۆی بگه‌ڕێته‌وه و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا واز له یاخیبوون بهێنێت، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌و قبوڵ ده‌كات. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ جیهانێكی خه‌یاڵاوی بۆ خۆی دروست كردووه. له‌و رۆژه‌وه‌ی پۆمپیۆ چووه‌ته ناو جیهانی لێوان‌لێو له خۆفریودانه‌وه، ئاسایش نه‌هاتووه‌ته دی. جیهان به هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مریكا جگه له نه‌بوونی ئاسایش، ناسه‌قامگیری و جه‌نگ چی دیكه‌ی نه‌بینیووه".
ئه‌م لێدوانه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سەعید خه‌تیبزاده دوای ئه‌وه دێت كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا جارێكی دیكه ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندنه‌وه كه له میانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵی گرتبوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا به داكۆكیكردن له‌وه‌ی كه ئێران پابه‌ند نه‌بووه به‌و بڕیارانه‌ی له پلانی كاری به‌رفراوانی هاوبه‌ش دراون كه به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌نێوان ئێران و پێنج كۆ یه‌ك ناسراوه گوتی: "ئه‌م جۆره سازشکردنانه به درێژایی مێژوو رژێمی له‌و جۆره‌یان به‌هێزتر كردووه. بۆیه له‌مڕۆوه وه‌ك ئه‌مریکا ئه‌و سزایانه (به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنینه‌وه) كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌ڵگیراون. ته‌واوی ئه‌و سزایانه به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنینه‌وه كه له بڕیاره‌كانی ژماره‌ی ١٦٩٦، ١٧٣٧، ١٧٤٧، ١٨٠٣، ١٨٣٥ و ١٩٢٩ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییدا هاتوون".
مایک پۆمپیۆ به جه‌خت كردنه‌وه له‌وه‌ی كه پابه‌ندنه‌بوونی ئێران به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و درێژنه‌كردنه‌وه‌ی سزاكانی چه‌كی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كه ماوه‌ی ١٣ ساڵ به‌رده‌وام بوو، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئه‌م بڕیاره بدات و نووسیوویه‌تی "خه‌مساردی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر ئێران، رێگه‌ی بۆ ئه‌و وڵاته كرده‌وه له ١٨ی تشرینی یه‌كه‌مدا چه‌كی كلاسیكی بفرۆشێت. ئه‌مریكاش بۆ رێگه‌گرتن له‌مه رێوشوێنی پێویستی گرته به‌ر".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها داوای له سه‌رجه‌م وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد كه پابه‌ند بن به‌و بڕیارانه‌وه، تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گه‌مارۆی چه‌ك هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه‌كانی وه‌ك كارپێكردن و پیتاندنی یۆرانیۆم و رێگه‌گرتن له تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستیكی و پێشخستنی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه.
مایک پۆمپیۆ به ئاماژه دان به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له چه‌ند بابه‌تێكی دیاریكراودا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكه‌ن، ئه‌وا سزا به‌سه‌ر ئه‌وانیشدا ده‌سه‌پێنن و ده‌ڵێت "سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان له پێناو پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییدایه. رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ٢٠١٥ وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێران به‌ڵێنی دابوو هانی ئه‌وه‌ی نه‌دا كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری له‌مه‌دا بكات. له‌بری ئه‌وه، مه‌لاكان ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی هه‌یانبوو له پێناو مه‌رگ و وێرانكاری به‌كاریان هێنا له یه‌مه‌ن، عێراق، لوبنان و سووریا، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوانكراوبوو".