جيهان

وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەیروت

- ھاوکات لەگەڵ بەردەوامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عراقچی بەسەردانێک گەیشتە بەیروت.

Mohammed Hamood Ali Al Ragawi  | 04.10.2024 - نوێکردنەوە : 04.10.2024
وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەیروت

Lebanon

بەیروت ــ AA

ئەمڕۆ ھەینی وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عراقچی بەسەردانێک گەیشتە بەیروت کە ئەوەش ھاوکاتە لەگەڵ ئەوەی ماوەی دوو هەفتەیە ھێرشەکانی ئیسرائیل بە چڕی بۆ سەر لوبنان بەردەوامن.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی لوبنان بڵاوکردەوە کە عەباس عراقچی، گەیشتووە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڕەفیق حەریری لە بەیروت، بێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.

ھەر لەوبارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقائی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕایگەیاندووە: "ئێستا فڕۆکەکەمان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەیروت، نیشتووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشداوە: "شاندی وڵاتەکەمان کە وەزیری دەرەوە عەباس عراقچی سەرۆکایەتی دەکات و دوو ئەندامی پەرلەمان و سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سوور لەخۆدەگرێت، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای لوبنان کۆدەبێتەوە".

باسی لەوەش کردووە کە لە میانی سەردانەکەیان بۆ بەیروت، ١٠ تۆن یارمەتی خۆراک و دەرمان، وەک بەشێک لە یارمەتییە مرۆییەکانی ئێران، پێشکەش بە لوبنان دەکەن.

ھەروەھا ئیسماعیل بەقائی پاڵپشتی ئێرانی بۆ لوبنان دووپات کردووەتەوە و جەختی لەوە کردووەتەوە: "پێویستە سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە درک بەو مەترسییە بکەن کە ڕووبەڕووی لوبنان بووەتەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın