Hemın Othman Mohammed
12 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2016
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئهلیسابێز ترودۆ، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ لێدوانێكی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد كه له گوتارێكیدا بۆ ئێشكگرانی دیموكراسی له‌به‌رده‌م كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا گوتبووی "دره‌نگ یان زوو، ئه‌مریكا خۆی یه‌كلا ده‌كاته‌وه، یان توركیا یان فه‌تۆ". له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا، ترودۆ له‌باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌ن به توركیا گوتی: "پێشتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه‌مان كرد. رێككه‌وتننامه‌ی راده‌ستكردنه‌وه هه‌ردوولا واژۆیان كردووه. ئه‌ویش په‌یوه‌ندییه‌كی یاسایی و ته‌كنیكی هه‌ردوو هاوپه‌یمانه‌كه‌یه. زۆر روون و ئاشكرایه كه ئه‌و قۆناغه چۆن به‌ره‌وپێش ده‌برێت، ناچێته ژێر كاریگه‌ری سۆز و سیاسه‌ته‌وه. وه‌ك ده‌زانن چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه. به‌رده‌وامین له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه لێیان و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ دۆستانی توركیامان. به‌ڵام ئه‌م قۆناغه له‌لایه‌ن یاساوه به‌ڕێوه ده‌برێت و سیستمێكی یاساییه".
هه‌روه‌ها گوتی: "وه‌ك گوتم هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ توركیادا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1952. و له ناتۆ هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ توركیا قوڵ، به‌هێز و ته‌ندروسته".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فهتحوڵلاچی گوله‌ن، ترودۆ گوتی: "ئه‌مریكا ته‌واوی ئه‌و رێككه‌وتنانه جێبه‌جێ ده‌كات كه له‌باره‌ی رادهستكردنهوهوه واژووی كردوون، بابه‌ته‌كه به‌راورد ناكرێت به هه‌ڵبژاردنی فه‌تۆ یان توركیا".
هاوكات له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا له‌و باوه‌ڕه‌دانین كه پێویسته یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن، ترودۆ گوتیشی: "پێویست ناكات له نێوان فه‌تۆ و توركیادا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین. قۆناغی یاسایی له‌باره‌ی رادهستكردنهوهوه زۆر روونه. رێككه‌وتننامه‌كه دیاریكردووه. نابێت پشتیوانی و هاوبه‌شیمان بۆ توركیا لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ بكرێت".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا قۆناغی راده‌ستكردنه‌كه چه‌ند ده‌خایه‌نێت، تروهدۆ گوتی: "ره‌نگه چه‌ند مانگێك بخایه‌نێت. ره‌نگه ساڵانێك. ناتوانم كاتێكی دیاریكراو بڵێم".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ترودو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له په‌یوه‌ندی نزیكدان له‌گه‌ڵ توركیا و هاوپه‌یمانانی دیكه‌یاندا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و گوتی: "ئه‌گه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش كاری سه‌ره‌كی هه‌موومان بێت و به‌و ئاڕاسته‌یه هه‌نگاو نرابێت، ئه‌وا به‌ڕاستی به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی لێده‌كه‌ین".