Büşranur Keskinkılıç,Mahmut Nabi
01 تشرینی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2025
ئەنقەرە ــ AA
سبەی پێنجشەممە وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان سەردانی ئیمارات دەکات.
چەند سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕایانگەیاند کە ھاکان فیدان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئیمارات، ژمارەیەک پرسی ھەرێمیی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.
سەرچاوەکان باسیان لەوەش کرد کە وەزیری دەرەوەی تورکیا لە سەردانەکەی بۆ ئیمارات خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندی و ھاریکارییە ھاوبەشەکانی لەگەڵ ئیمارات، دووپات دەکاتەوە.
ئاماژەیان بەوەشدا کە وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان لە سەردانەکەی بۆ ئیمارات ھەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و ئاشتی لە غەززە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات لەوانە ئەو پلانەی کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی کۆتاییھێنان بە شەڕی غەززە ڕایگەیاندوو.
بە گوتەی سەرچاوەکان، ھاکان فیدان لە میانی دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئیمارات، جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگی پێشکەشکردنی پاڵپشتی بە حکوومەتی سووریا.