Zana Natık Kerem
21 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند کە ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیری دەرەوەی سوید، ئان لیندی سەردانی بەغدا دەکات و لە میانیدا، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق ئەنجام دەدات.
بەپێی میدیا عێراقییەکان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ، وەزیری دەرەوەی سوید، ئان لیندی سەردانی بەغدا دەکات.
ئەحمەد سەحاف باسی لەوەش کردووە کە ئان لیندی لە میانی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ سەرکۆمار بەرھەم ساڵح و سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی و ھاوتا عێراقییەکەی فوئاد حوسێن کۆدەبێتەوە.